٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن ڕەتی دەکاتەوە هیچ سندووقێکی دەنگدان سوتابێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئۆفیسی هەولێرسوتانی سندووقەکانی هۆڵی شادی لە هەولێر کە دەنگە تایبەتەکانی لێیە، ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت ئەو ژوورەی ئاگرەکەی لێ کەوتووەتەوە، هیچ سندووقێکی لێ نییە و پڕۆسەی ژماردنی دەنگەکانیش نەوەستاوە.

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئۆفیسی هەولێر، زەردەشت محەممەد، بە KDP.info-ی ڕاگەیاند،ئەو هەواڵانەی باس لە گڕگرتنی سندووقەکانی هۆڵی شادی دەکەن لە ڕاستییەوە دوورن و ڕووداوەکە لە قەبارەی زیاتر گەورە کراوە.

ئەو ڕوونی کردەوە، " گڕێکی کەم بە هۆی پاشاماوەی جگەرەی کارمەندێکی خزمەتگوازارییەوە بووە و پەڕۆکێک لە ژووری کارگێڕی هۆڵەکە کە هیچ سندووقێکی لێ نییە سوتاوە و زۆر ئاسان کوژێنراوەتەوە و ئەو شوێنە هیچ سندووقێکی لێ نەبووە تا گڕیان گرتبێت."

 گوتەبێژی کۆمسیۆن ئۆفیسی هەولێر گوتیشی، "ئێستاش پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان بەردەوامە و رەوشەكە ئاسایی بووەتەوە."

هەواڵی پەیوەندیدار