سه‌رۆكی هه‌رێم: هه‌ر كاتێك ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران میوانداریم بكات ئاماده‌م له به‌رده‌میدا ئاماده بم و باسى هه‌موو راستییه‌كانى بۆ بكه‌م

به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یندراوێكدا ئاماده‌یی خۆی بۆ ئاماده‌بوونی له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به ناوى خواى مه‌زن و دلۆڤان
له هه‌ندێ میدیاى عیراقى وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانى عیراق خه‌ریكن داوایه‌ك ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كه‌ن بۆ میوانداریكردنم. رێزێكى زۆرم هه‌یه بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كه نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو گه‌لى عیراق ده‌كات به گشت پێكهاته‌كانیه‌وه و شانازیش به‌وه ده‌كه‌م كه به قه‌ده‌ر توانا به‌شداریمان له خوڵقاندنى هه‌ڵومه‌رجێكى وا كرد كه ئه‌مرۆ عیراق بوه‌ته خاوه‌نى ئه‌نجومه‌نێكى وا. بۆیه هه‌ر كاتێك ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بیه‌وێت میوانداریم بكات ئاماده‌م له به‌رده‌میدا ئاماده بم و باسى هه‌موو راستییه‌كانى بۆ بكه‌م.
مسعود بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
31/7/2012




