سه‌رۆككۆماری ته‌ته‌رستان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

هەولێر-KDP.info- له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2-ى ئایارى 2014، سه‌رۆككۆماری ته‌ته‌رستان له ڕووسیاى فیدارڵ، ڕۆسته‌م مینیخانۆف، به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌رێمی كوردستانی و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانییه‌وه پێشوازی لێ كرا.
له سه‌ردانێكی یه‌ك ڕۆژیدا، سه‌رۆككۆماری ته‌ته‌رستان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كۆ ده‌بێته‌وه و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی سه‌ردانه‌كه‌یشی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆماری ته‌ته‌رستان و هه‌رێمی كوردستانە له ڕووی سیاسی، بازرگانى و ئابوورییه‌وه.
سه‌رۆككۆمارى ته‌ته‌رستان خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند كه به په‌رۆشه‌وه ده‌ڕوانێته دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان كه سبه‌ى شه‌ممه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى سه‌رۆككۆمارى ته‌ته‌رستان ده‌ربڕى و هیواى خواست ئه‌م سه‌ردانه ببێته ده‌ستپێكى قۆناغێكى تازه له په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ته‌ته‌رستان، به تایبه‌تیش سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانى ئه‌و وڵاته له بواره جیاكاندا و له‌و ڕووانه‌وه كه بۆ به‌رژوه‌ندیى هه‌ردوولا گرنگ و مایه‌ى بایه‌خى هه‌ردوو وڵاتن.




