قەوارەیەكی سیاسی: مالیكی ببێتەوە سەرۆکوەزیران عێراق دەڕووخێت

هەولێر- KDP.info- قەوارەی كەرامە، سەرۆكوەزیرانی عێراق، نووری مالیکی بە ئەنجامدانی پێشێلكاری لە كاتی پرۆسەی دەنگداندا تومەتبار كرد و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە چارەنووسی مالیكی زیندانیکردنە. دەشڵێت سەرۆكایەتیكردنی مالیكی بۆ حكوومەتی داهاتووی عێراق واتە سەرەتای رووخانی عێراق.
جیگری سەرۆكی دەستەی سیاسیی قەوارەی كەرامە، ناجی عەباس میزان بە KDP-ی راگەیاند "ئەمجارە چارەنووسی مالیكی لە دەرەوەی پرۆسەی سیاسیی عێراق دەبێت و زیندانی دەكرێت، چونكە كۆمەڵێك فایل لە دژی دەكرێنەوە سەبارەت بەو كردەوانەی كە دژ بە عێراقییەكانی ئەنجام داوە".
میزان گوتیشی "80%-ی ئەو پێشێلكاریانەی لە عێراق ئەنجام دراون لە كاتی پرۆسەی دەنگداندا لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە ئەنجام دراون كە لەلایەن نووری مالیكی، فەرماندەی گشتیی هیزە چەكدارەكانی عێراقەوە ئاراستە كراون ئەو كارانە بكەن".
ئەو سەركردەیەی كەرامە دووپاتیشی كردەوە كە قەوارەكەیان بە هیچ شیوەیەك بە ولایەتی سێیەم بۆ مالیكی رازی نابێت و رایشیگەیاند "سەرۆكایەتیكردنی مالیكی بۆ حكوومەتی داهاتووی عێراق واتە سەرەتای رووخانی عێراق دەبێت".
جیگەی ئاماژەیە چوارشەممەی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند كە ریژەی دەنگدانی گشتی لەو وڵاتە 60% بووە و زیاتر لە 12 ملیون دەنگدەر بەشدارییان لە پرۆسەی دەنگدانی گشتیدا كردووە.
دلشاد دەلۆ




