ئەنجامە بەراییەکانی دەنگەکان لە سنووری پارێزگای ھەولێر

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info-بەرپرسی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنی ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند، لەم ھەڵبژاردنە جگە لە دەنگە تایبەت و مەرجدارەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای ھەولێر 43 ھەزار دەنگ زیادی کردووە.
ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی لە ھەولێر و بەرپرسی لیژنەی باڵای ھەلبژاردنی ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، کرمانج عەبدوڵا، بە kdp.info-ی راگەیاند: لە پارێزگای ھەولێر، دەنگەکان کە رێژەی بەشداریکردن 76.9 بووە، بەم شێوەیە بوو:-
پارتی دیموکراتی کوردستان 142ھەزارو679دەنگ
یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان 72ھەزارو403دەنگ
بزووتنەوەی گۆران 51ھەزار308دەنگ
یەکگرتووی ئیسلامی 15ھەزار728دەنگ
کۆمەڵی ئیسلامی 34ھەزارو329دەنگ
کرمانج عەبدوڵا گوتیشی: لەناو سەنتەری شاری ھەولێر دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان 24ھەزارو73دەنگ زیادی کردووە.
سەبارەت بە رێژەی دەنگی لایەنەکان لە سنووری لقی 16پارتی دیموکراتی کوردستان کرمانج عەبدوڵا گوتی:
پارتی دیموکراتی کوردستان 77ھەزارو462دەنگ
یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان 22ھەزارو81دەنگ
بزووتنەوەی گۆران 16ھەزارو902دەنگ
یەکگرتووی ئیسلامی 3ھەزارو440دەنگ
کۆمەڵی ئیسلامی 9ھەزارو820دەنگ
ئەمەش بەراورد لەگەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ھەشت ھەزارو500دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان زیادی کردووە.
سەبارەت بە رێژەی دەنگەکان لە مەخموور بازنەی مووسڵ، بەم شێوەیەیە:
پارتی دیموکراتی کوردستان 13ھەزارو782دەنگ
یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان 9ھەزارو351دەنگ
موتەحیدون 13ھەزارو22دەنگ
لە سنووری چۆمان ڕێژەی دەنگەکان بەم شێوەیەن:
پارتی دیموکراتی کوردستان 4ھەزارو250دەنگ
یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان 5ھەزارو374دەنگ
بزووتنەوەی گۆران 2ھەزار 871دەنگ
یەکگرتووی ئیسلامی 282
بزووتنەوەی ئیسلامی 43دەنگ
رێژەی دەنگەکانی لایەنەکان لە سنووری قەزای سۆران:
پارتی دیموکراتی کوردستان 72ھەزار521
یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان 15ھەزارو922دەنگ
بزووتنەوەی گۆران 10ھەزارو192دەنگ
یەکگرتووی ئیسلامی 2ھەزارو47دەنگ
کۆمەڵی ئیسلامی 3ھەزارو689دەنگ
بەرپرسی لیژنەی باڵای ھەلبژاردنی ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتیشی ئەمانە ئەنجامی بەرایین و کۆتایی نییە، بەڵام جگە لە دەنگەکانی تایبەت مەرجدار، چونکە تاوەکو ئێستا ئەو دەنگانەمان بە دەست نەگەیشتووە، ئەمەش بەراورد لەگەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان 43ھەزار دەنگ زیادی کردووە.
بڵند ئیبراھیم




