٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاماری قوربانیانی مانگی رابردووی مووسڵ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ- تایبەت بەKDP.info-  لە مانگی رابردوودا لە پارێزگای مووسڵ لە ئەنجامی چەندان کردەوەی تیرۆریستی 178کەس  کوژراون، کە 33کەسیان کورد بوون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بە kdp.info-ی راگەیاند: مانگی رابردوو لە شاری مووسڵ لە ئەنجامی چەندان کردەوەی تیرۆریستی 178کەس بوونەتە قوربانی، لەو ژمارەیەش 33کەس کورد بوون. هەروەها 51چەکداری داعش و127تیرۆرستیش دەستگیر کراون.

سەعید مەموزینی گوتیشی: ئاماری قوربانیان بەراورد بە مانگی رابردوو کەمی کردووە، بەڵام رێژەی قوربانیانی کورد زیاد بووە.

ئەمەش لەکاتێک دایە، لە مانگی یەکی ئەمساڵ 91کەس کوژراون و لە مانگی دوو 73کەس کوژراون و مانگی سێیش 198کەس کوژراون.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار