٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەرکووک... پارتی 50%دەنگەکانی زیادی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک- KDP.info-  بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، راگەیاند، لەم ھەڵبژاردنەدا رێژەی دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەراورد بە ھەڵبژاردنی رابردوو 50% زیادی کردووە.

محەممەد کەمال گوتیشی: "بەپێی ئەنجامە بەراییەکان 60ھەزار دەنگمان بە دەست ھێناوە، بەڵام ئەمە جگە لە دەنگەکانی دەرەوە و دەنگە تایبەتەکان."

محەممەد کەمال زیاتر گوتی، "ئێمە دوو کاندیدمان لە کەرکووک بۆ پەرلەمانی عێراق سەردەکەون."

بەرپرسی لقی سێی پارتی هاوکات گوتی، "لە کەرکوک لە زۆر شوێن ساختەکاریی ئەنجام دراوە و ئێمەش سکاڵامان تۆمار کردووە، چاوەڕوان دەکەین ئەنجامەکەی چی دەبێت."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار