٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خانەقین.. کاندیدێکی پارتی سەردەکەوێت و لایەنێکیش زیاتر لە پێنجھەزار کارتی ساختەی بە کار هێناوە

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین- KDP.info- کارگێڕی لقی 15ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین راگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای دیالە رێژەی دەنگەکانی زیادی کردووە، دەشڵێت، "بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تا ئێستا 14ھەزار دەنگمان بە دەست ھێناوە."

شێرکۆ تۆفیق بۆKDP.info گوتیشی: "لایەنێکی سیاسیی کوردستانی پێشوەختە پلانی دانابوو بۆ ساختەکردن و ساختەکارییەکی زۆری ئەنجام دا و، ھەروەھا ھەڕەشەیان لە خەڵکی عەرەب دەکرد و دەیانترساندن، بۆئەوەی دەنگ بە کاندیدەکەی ئەوان بدەن."

شێرکۆ تۆفیق راشیگەیاند: ئەو لایەنە سیاسییە بە سەدان شۆفێری بارھەڵگریان ھێنابوو و (سەنەوی)ـی ئۆتۆمبێلەکانیان لێ وەرگرتبوون تا بچنە مەڵبەندەکەیان و بە کارتێکی ئەلیکترۆنی دەنگیان بۆ بدەن، ئەوکات سەنەوییەکانیان دەدانەوە"، گوتیشی "مەڵبەندی خانەقینی ئەو لایەنە پێنجھەزار کارتی ئەلیکترۆنی دابەش کردووە بەسەر ئەو ھاووڵاتیانەی کە لەو سنوورە نین."

ئەو بەرپرسەی پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر گوتی: "دەنگی ئەو لایەنە کە ئێمە دەزانین قەبارەیان چەندە، دەنگەکانیان دوو ئەوەندەی قەبارەکەیان زیادی کردووە."

ئەو گوتیشی: "ئەگەرچی ڕەنگە سوودێکی نەبێت چونکە خۆیان باڵادەستن و ھەموو جومگەکانی دەستەڵات لەو ناوچەیە لە دەست ئەواندایە، بەڵام سەرباری ئەوەیش بە هۆی ئەو سەرپێچییکانیانەوە سکاڵامان تۆمار کردووە."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار