٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان،یووسف محەممەد سادق  كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1ی ئایاری 2014، سه‌رۆكوه‌زیران، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی نوێی پەرلەمان، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتوو له‌ قه‌ڵه‌م دا و هیوای خواست كه‌ عێراق و پارێزگاكانی كوردستان له‌ داهاتوودا هه‌نگاوی گه‌ورەتر بنێن به‌ره‌و خزمه‌تی زیاتری گه‌ل و نیشتمان.

سه‌رۆكوه‌زیران هاوکات جه‌ختی له‌ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌ دیموكراتییه‌كانی هه‌رێم و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه‌ تا ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم له‌ گه‌شه‌ی به‌رده‌ومدا بێت و ئازادیی ئابووریی كوردستان سه‌قامگیرتر ببێت، تا گه‌شه‌ی ئابووری، ژیانی هاووڵاتیانی هه‌رێم ئاسووده‌تر بكات و خه‌ڵكی كوردستان هه‌ست به‌ بوونی سیاسه‌تی هه‌ماهه‌نگ بكه‌ن بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌ هاوبه‌ش‌ و نیشتمانییه‌كانی تا ئێستای هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رۆكوه‌زیران له‌ كۆتاییدا هیوای خواست چوار ساڵی داهاتوو ببێته‌ نموونه‌یه‌كی نوێ بۆ كاری پێكه‌وه‌یی له‌سه‌ر به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌ش، چونكه‌ پێ ده‌چێت له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی گه‌لێك پرسی چاره‌نووسساز ببێته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سوپاسی خۆی بۆ ئه‌م پیرۆزباییه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ربڕی و هیوای خواست قۆناغی داهاتوو له‌ سایه‌ی كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ییی هه‌موو لایه‌نه‌كاندا، قۆناغی سه‌ركه‌وتن و خزمه‌تی زیاتر بێت. 

 

هەواڵی پەیوەندیدار