٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێژەی دەنگەکانی ئەو عێراقیانەی لە دەرەوە بەشداریی هەڵبژاردنەکانیان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرچاوەیەک تایبەت بەKDP.info  -ی ڕاگەیاند "لە هەندێ دەزگای ڕاگەیاندن وەهایان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە 11495 دەنگ کە لە بەریتانیا دەنگی داوە، هەمووی بۆ لایەنێکی سیاسیی کوردستانییە کە لە لەندەن بەدەستیان هێنابێت، بەڵام راستییەکەی ئەوەیە کە ئەم ژمارانە هیی سەرجەم ئەو عێراقیانەیە کە لە بەریتانیا دەنگیان داوە بە جیاوازیی نەتەوە و ئایین و بۆ چوونی سیاسییانەوە."

بەپێی ئەو زانیارییەکان ژمارەی سەرجەم هاووڵاتیان کە لە دەرەوەی عێراق بەشدارییان لە هەڵبژاردنەكاندا کردووە بەم شێوەیەیە و وەهایش بڕیارە دووشەممەی داهاتوو ڕێژەی دەنگەكانی وڵاتی بەریتانیا هەژمار بكرێن.

ڕێژەی بەشداریی هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە دەرەوە:

 

ئێران            22575

ئەمەریکا        17099

ئەڵمانیا           10734

بەریتانیا         11495

هۆڵەندا          5422

ئوسترالیا        10874

سوێد             20462

تورکیا           7053

ئەردەن          22375

لوبنان            2514

کەنەدا            9337

ئیمارات         7270

میسر             3611

دانیمارک        5928

ئیسپانیا           212

فەڕەنسا          717

نیوزلەندا         771

نۆروێژ           4673

فنلاند             1254

نەمسا             1156

 

هەواڵی پەیوەندیدار