٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالیكی دەڵێت، عێراق پێویستی بە حكوومەتی زۆرینەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكوەزیرانی عێراق، نووری مالیكی دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی هاوبەشی وڵات بنیات نانی، بەڵکو عێراق پێویستی بە حكوومەتی زۆرینە هەیە.

ئەم گوتانەی مالیكی لەمیانەی یەكەم كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا هات كە لە دوای پرۆسەی دەنگدانی گشتی سازی كرد، گوتیشی "زۆر زیانمان پێ گەیشت بە هۆی حكوومەتی شەراكەتەوە" ئاماژەیشی دا كە دیموكراسیی تەوافوقی نییە.

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوەیشی خستە روو كە عێراق پیویستی بە حكوومەتیكی زۆرینەی سیاسییە، لە هەمان كاتدا داوای لە سەرجەم ئەو قەوارانە كرد كە لە هەڵبژاردندا سەركەوتوو دەبن، بە ڕووی یەکدیدا بكرێنەوە و گفتوكۆ بكەن کە لە بەرژەوەندیی عێراقدا بێت.

گوتیشی پێویستە سەرجەم قەوارەكان لە ئاستی بەرپرسیارەتیدا بن بۆ كۆتاییهێنان بەسەر ئەو كێشانەیە كە رووبەرووی عێراق بوونەتەوە و چوونە نیو قۆناغی گەڕان بە دوای ئاسۆكانی جووڵاندنی پرۆسەی سیاسی و بەرەوپێشبردنی لەپیناوی ئاوەدانیدا.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار