٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجامە بەراییەکانی قەزای شێخان

سەرچاوە: KDP.info

شێخان- تایبەت بەKDP.info/  بەرپرسی لقی 20-ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان،عەلی عەونی بە kdp.info-ی راگەیاند، لە سنووری قەزای شێخان ھاووڵاتیان بەشدارییان لە سێ ھەڵبژاردندا کردووە، ئەو بەشەی ساڵی1991رزگار کراوە و لە سەربازنەی پارێزگای دھۆکە بەشدارییان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کردووە و بەشی دوای ئازادیی عێراقیش لەسەر بازنەی مووسڵ دەنگی خۆیان داوە.

عەلی عەونی گوتیشی: بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکان 29ھەزار 273دەنگدەر بەشداری کردووە کە دەکاتە 71%، لەو ژمارەیەش 20ھەزار و464کەس دەنگی خۆی داوە بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان 3ھەزار و 777 دەنگی بە دەست ھێناوە و گۆڕان ھەزار361 دەنگ و یەکگرتووی ئیسلامی 3ھەزار و312 دەنگ کۆمەڵی ئیسلامی31 دەنگی بە دەست ھێناوە.

سەبارەت بە ئەنجامە بەراییەکانی پەرلەمانی عێراقیش ئەو بەرپرسەی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:19ھەزار و 646دەنگی خۆی داوە بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان کە دەکاتە 68%-ی دەنگەکان و دەنگەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان 4ھەزار و61 و گۆران ھەزار و413 دەنگ و یەکگرتووی ئیسلامی 3ھەزار و347 دەنگ و  کۆمەڵی ئیسلامی 60دەنگی بەدەست ھێناوە.

سەبارەت بەو بەشەی کە سەر بە پارێزگای مووسڵە عەونی رایگەیاند:39ھەزارو436کەس بەشدارییان کردووە لەو ژمارەیە لیستی ھاوپەیمانیی کوردستان 23ھەزارو546 دەنگی بە دەست ھێناوە کە22ھەزار113دەنگ بۆ پارتی بووە و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان 6ھەزار 368دەنگی بە دەست ھێناوە.

ناوبراو ئاماژەی دا کە، ئەمە ئەنجامەکانی بەراییە و کۆتایی نییە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار