ئەنجامە بەراییەکانی پارێزگای مووسڵ

مووسڵ- تایبەت بەKDP.info- لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی ئەو دەنگانەی کە تا ئێستا جیاکراونەتەوە، لە مووسڵ پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە 100ھەزار دەنگی بە دەست ھێناوە.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بە kdp.info-ی راگەیاند: بەپێی ئەو دەنگانەی تا ئێستا جیا کراونەتەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان 23ھەزار دەنگی بە دەست ھێناوە و لە سنووری لقی 17-ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال 60ھەزار دەنگی بە دەست ھێناوە.
مەموزینی راشیگەیاند: کۆتای شەبەک و مەسیحی بۆ ئێمە دەرچووە و رەنگە پارتی دیموکراتی کوردستان نزیکەی 10کورسی بە دەست بێنێت.
مەموزینی روونیشی کردەوە، لە مووسڵ یەک ملیۆن و975ھەزار دەنگدەر ھەبووە، بەڵام یەک ملیۆن و 16ھەزار کەس دەنگی داوە کە دەکاتە 60%.
بڵند ئیبراھیم




