٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەدنان کەرکووکی: هەوڵێک هەیە دەستکاری دەنگەکان بکرێت... دەنگەکانمان زۆر زیادی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک- تایبەت بە kdp.info- گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک- گەرمیان دەڵێت، بەراورد بە ھەڵبژاردنی رابردوو دەنگەکانمان زۆر زیادی کردووە، هاوکات گوتی کە هەوڵێک هەیە بۆ دەستکاریکردنی دەنگەکان بەڵام ڕێگری لێ دەکەن.

 گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک-گەرمیان، عەدنان کەرکووکی، بە kdp.info-ی راگەیاند: بەپێی ئەنجامە بەراییەکان کە تا ئێستا جیا کراونەتەوە، لە سنووری کەرکووک و لە رێگەی بریکارەکانی خۆمانەوە بە دەستمان گەیشتووە، خەڵکی کەرکووک جارێکی دیکە متمانەی بە پارتی دیموکراتی کوردستان بەخشییەوە.

کەرکووک گوتیشی: رێژەی دەنگەکانمان بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو پێشوەچوونێکی زۆر باشی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام ھەوڵێک ھەیە بۆئەوەی دەستکاریی دەنگەکان بکرێت، بەڵام ئێمە زۆر بە وردی چاودێری دەکەین بۆ رێگریکردن لە دەستکاریکردنی دەنگەکان.

بڵند ئیبراھیم

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار