٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوائەنجامە بەراییەکانی سلێمانی... پرۆسەی جیاکردنەوە تەواو بووە و سبەی هەژمار دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- بەپێی ئەنجامە بەراییەكان لە شاری سلێمانی تا ئیستا توانراوە نزیكەی 10% دەنگەكان جیا بكرێنەوە و بەپێی ئەم ئامارانەش گۆڕان نزیكەی 42% و یەكێتی 31% و پارتی 11%، یەكگرتوو 10% و كۆمەڵ 5%-ی دەنگەكانیان بە دەست هێناوە و بەپێی ئەم ئامارەش پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری سلێمانی لە پلەی سێیەمدایە.

پاش كۆتایهاتنی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەعات 6-ی ئێواری دوێنی سەرەڕای دروستبوونی چەندین كێشەی تەكنیكی و تۆماركردنی چەندین پێشلێكاری لە شاری سلێمانی، لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان دەست پێ كرد.

ئەمرۆ بڕیاری كۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان وەك پشویەك بۆ كارمەندەكانی، پاش تەواوکردنی پرۆسەی جیاکردنەوە، پرۆسەی ژماردنی دەنگەكانی راگرتووە و خراوەتە بەیانی واتە رۆژی هەینی و دەنگەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە یاریگای داخراوی راپەڕین و ئەلبیسەكە و هۆڵی ئاشتی هەژمار دەکراین و دەنگەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆگاكانی هوانە و دەنگەكانی دەنگدانی تایبەتیش لە هەڵگورد عارف هەژمار دەکرێن.

بەپیێ ئامارە نافەرمییەكان رێژەی دەنگدان لە شاری سلێمانی نزیكەی 65%    بوو و لە كۆی 1 ملیۆن 168 هەزار و 461 كەس كە مافی دەنگدانیانی هەبووە 759هەزارو 499 كەس بەشداری دەنگدانیان لە پارێزگای سلێمانی كردووە.

سلێمانی / ئارمان مەلازادە 

هەواڵی پەیوەندیدار