مه‌سرور بارزانی: ئه‌وانه‌ی ناتوانن كوردایه‌تی بكه‌ن با خه‌ڵكیش چه‌واشه نه‌كه‌ن

راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له په‌یجی خۆی له نووسینێكدا رایگه‌یاندووه ئه‌وانه‌ی كه ناتوانن قسه‌ی باش بكه‌ن با هیچ نه‌بێت خۆیان بێ ده‌نگ بكه‌ن
ده‌قی نووسینه‌که ئه‌مه‌یه:
په‌ندێكی پێشینان هه‌یه ده‌ڵێت ( ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دركیش مه‌به).
ئه‌وانه‌ی كه ناتوانن قسه‌ی باش بكه‌ن با هیچ نه‌بێت خۆیان بێ ده‌نگ بكه‌ن.
ئه‌وانه‌ی كه خه‌می نیشتیمانیان نییه با خه‌می داگیركه‌رانیشیان نه‌بێت و ئه‌وانه‌ی ناتوانن كوردایه‌تی بكه‌ن با خه‌ڵكیش چه‌واشه نه‌كه‌ن.




