ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تا ئێستا

هەولێر-KDP.info- دوێنێ چوارشهممه 30.4.2014 دهنگدان بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق و ئهنجوومهنی پارێزگاكانی ههرێمی كوردستان بەڕێوە چوو و بەپێی ئەنجامە بەراییەکانیش تا ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان کە براوە و یەکەمی هەڵبژاردنەکانی پێشووە، یەکەمە و یەکێتی و گۆڕان رکابەریی دووەمی دەکەن.
بەپێی ئەو دەنگانەی تائێستا لە هەولێر جیا کراونەتەوە، پارتی: 205،268هەزار دەنگ کە دەکاتە 47.51%، یەكێتیی:98،362 کە دەکاتە 22.73%، گۆڕان: 67،565 کە دەکاتە 15.61% و كۆمەڵ: 41،479 کە دەکاتە 9.59%، یەکگرتوویش 19،692 کە دەکاتە 4.55%.
دەنگە جیاکراوەکانی سلێمانی پارتی 10.23%، گۆڕان 42%، یەکێتی 31.13%، یەکگرتوو 10.36% و کۆمەڵی ئیسلامی 5.99%یە.
دەنگە جیاکراوەکانی لە دهۆک پارتی 75.66%، یەکگرتوو 10.32%، یەکێتی 8.3% و کۆمەڵیش 1.07%یە.
ئەم داتایانە لە ماڵپەڕی ڕووداو وەرگیراون




