كۆمسیۆن: پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق به سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییهات

هەولێر-KDP.info-كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات، داوایشی له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرد ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه قبووڵ بكه‌ن.
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له به‌غدا، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی و باڵیۆزی بەریتانیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران ساز كرد و تێیدا رۆشنایی خرایه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی عێراق.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، سه‌ربه‌ست مسته‌فا، رایگه‌یاند كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هاتووه.
مستەفا هاوکات داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان کرد پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بن و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش قبووڵ بكه‌ن، ئەو روونی كرده‌وه كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هاوكار بوون له سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و هه‌وڵه‌كانیشیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان رابگه‌یه‌نن.
له‌و كۆنگره‌دا، به‌رپرسانی باڵای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایانگه‌یاند، دوازده ملیۆن ده‌نگده‌ری عێراقی لە ڕێی كارتی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ده‌نگیان داوه و ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌رده‌خات.
كۆمیسیۆن راشیگه‌یاند، له ئاستی عێراق رێژه‌ی به‌شداریكردنی هاووڵاتیان له سه‌دا شه‌ست بووه و ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان كردووه به رێژه‌ی له سه‌دا حه‌فتا له رێگه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنییه‌وه به‌شدارییان كردووه.




