جۆن کیری: ده‌نگده‌رانی عێراق توانییان ڕووبه‌ڕووی گرووپه توندڕۆ‌کان ببنه‌وه

هەولێر- KDP.info- وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، جۆن کیری ڕایگەیاند، ده‌نگده‌رانی عێراق ڕووبه‌ڕوی ئه‌و هه‌وڵانه بوونه‌وه که بۆ تێکدانی پرۆسه‌ی دیموکراتی عێراقە.
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا له یه‌که‌م هه‌ڵوێستیدا که له دوای داخستنی ده‌رگای ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق خستیه ڕوو ته‌ئکیدی کرده‌وه، ده‌نگده‌رانی عێراق توانییان ڕووبه‌ڕووی گرووپه توندڕۆ‌کان ببنه‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی عێراق، جۆن کیری له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مڕۆی عێراق و هه‌رێمی کوردستانه‌وه بڵاوی کردووەته‌وه، ئاماژه‌ی داوە، ده‌نگده‌رانی عێراق وه‌ک پاڵه‌وان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌کان بوونه‌وه و به په‌رۆشه‌وه چوون بۆ ده‌نگدان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا ئاماژه‌ی دا، ده‌نگده‌ران له ڕێگه‌ی سندووقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌وڵانه بوونه‌وه که بۆ تێکدانی پرۆسه‌ی دیموکراتی عێراق و نانه‌وه‌ی ئاژاوه ده‌درێن.




