٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی: لە پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و دهۆک پێشەنگ دەمێنینەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info-بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت، بە گشتی رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران باش بووە و لە پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و دهۆک وەکو پارتی پێشەنگ دەمێننەوە.
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، خەسرۆ گۆران، لە لێدوانێکدا بۆKDP.info  گوتی: بە گشتی رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران باش بووە، پارێزگای دهۆک پێدەچێ لە هەموو پارێزگاکانی دی باشتر بێت، دواتر پارێزگای هەولێر دوای ئەویش پارێزگای سلێمانی دێت.
دەربارەی ئەنجامەکانی دەنگدانیش گۆران گوتی: "جارێ زووە ئێمە بیدرکێنین کە چەند کورسی بە دەست دێنین لە ئەنجوومەنی پارێزگاکان یا لە پەرلەمانی عێراق، بەڵام بە دیتنی من ئاستی پارتی لە هەڵبژاردنەکانی پارساڵ کەمتر نابێ و، وەکو پارتی پێشەنگ دەمێنینەوە لە پەرلەمانی عێراق و لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و دهۆک.

ئەو هاوکات دەڵێت، بە هۆی دۆخی نالەباری ئەمنییەوە ناوچەکانی تری عێراق رێژەی بەشداری تێیاندا بەراورد بە هەرێمی کوردستان زۆر کەمتر بووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار