پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستی پێ کرد

هەولێر-KDP.info - سەعات شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان كۆتایی هات و كۆمیسیۆنیش دوای داخستنی بنكەكانی دەنگدان پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكانی دەست پێ کرد.
بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، هەندرێن محەممەد، بە KDP.info راگەیاند "هەر لە دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەكان دەست كراوە بە جیاكردنەوە و هەژماركردنی دەنگەكان."
هەندرێن محەممەد سەبارەت بە دەنگەكانی هەڵبژاردنی تایبەت گوتی "ئەو دەنگانەیش لە هۆڵێكی دیكەدایە و سبەینێ دەست دەكرێت بە جیاكردنەوەیان."
ئەمڕۆ لە سەعات 7ی سەرلەبەیانییەوە هەڵبژاردنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی عێراق دەستی پێ كرد و تا سەعات 6ی ئێوارە بەردەوام بوو.




