کۆی ناوەندەکانی دەنگدان داخران... ڕێژەی بەشداریی هەندێک ناوچەیش بخوێنەوە

ھەولێر- تایبەت بە KDP.info/ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق داخستنی کۆی ناوەندەکانی دەنگدانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و سەرچاوەیەکیش دەڵێت، بە ھیچ شێوەیەک ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە، چونکە ئامێرەکان دوای سەعات شەش کار ناکەن.
بەپێی لێدوانی چەند سەرچاوەیەک لە ئۆفیسەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ KDP.INFO رایانگەیاند، رێژەی دەنگدان لە چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بووە:
زاخۆ 80%
دھۆک 70%
شنگال 35%
بەردەرەش 74%
پێنجوێن 75%
لەلایەکی دیکەیشەوە سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەKDP.INFOراگەیاند: سەعات شەش ھەموو بنکەکانی دەنگدان داخران و بە ھیچ شێوەیەک ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە، چونکە ئامێرەکان دوای سەعات شەش کار ناکەن.
بڵند ئیبراھیم




