پارتی لە خانەقین: لایەنێکی سیاسی ساختەکاریی زۆری کرد... رێژەی دەنگدان 28%-ە

خانەقین- تایبەت بە KDP.info- بەرپرسی لقی15-ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین گوتی، رێژەی دەنگدان سنووری پارێزگای دیالە گەیشتووەتە 28%.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بە KDP.info-ی راگەیاند: پرۆسەی ھەڵبژاردن زۆر بە باشی بەرێوە دەچوو، بەڵام ئەم ئێوارەیە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەستیان بە ساختەکاری کرد و داوایان لە ئێمە کرد ئێمەیش ساختەکاری ئەنجام بدەین، بەڵام ئێمە رەتمان کردەوە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا گوتیشی: پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان رێژەیەکی زۆری خەڵک بەشدارییان نەکردووە و رێژەکە تەنھا 28% بووە.
بڵند ئیبراھیم




