٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ. رێژەی دەنگدان لە ناوچە کوردییەکان گەیشتووەتە نزیکەی60%

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-تایبەت بە KDP.info/ بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ دەڵێت، لە سنووری پارێزگای مووسڵ رێژەی دەنگدان لە ناوچە کوردییەکان گەیشتووەتە 60%.

سەعید مەموزینی، بە KDP.info-ی راگەیاند: پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان زۆر بە باشی بەرێوە دەچوو و رێژەی دەنگدانیش لە ناوچە عەرەبییەکان گەیشتووەتە 30% و لە ناوچە کوردییەکانیش 60%.

سەعید مەموزینی راشیگەیاند: سەرەڕای ئەوەی چەند تەقینەوەیەک روویاندا، بەڵام ھاووڵاتیان بەشدارییان لە پرۆسەی دەنگداندا دەکرد.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار