پارتی لە کەرکووک: ساختەکاریێکی زۆر کراوە... رێژەی دەنگدان لە پارێزگای کەرکووک 40%-ە
__2014_04_30_h17m58s23__BA.jpg)
کەرکووک- تایبەت بە KDP.info- گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک -گەرمیان گوتی، رێژەی دەنگدان لە پارێزگای کەرکووک گەیشتووەتە 40%. گوتیشی، لایەنی باڵادەست لەو شارە ساختەکاریێکی زۆر کراوە.
عەدنان بەkdp.info-ی راگەیاند: لە کەرکووکلە لایەن لایەنی باڵادەستەوە لەو شارە ساختەکاریێکی زۆر کراوە و ئێمەیش سکاڵامان لەسەر بەڕێوبەری ئۆفیسی کەرکووکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کردووە، چونکە ھاوکار بووە بۆ ئەوەی ساختەکاری ئەنجام بدرێت.
عەدنان کەرکووکی گوتیشی: رێژەی دەنگدان لە کەرکووک گەیشتووەتە 40%، ھۆکارەکەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سوپای عێراق ھاتووەتە ناو شاری کەرکووک.
بڵند ئیبراھیم




