پارتی: لە هەولێریش گومانمان لە هەندێک لایەنی سیاسیی هەیە کە ساختەکاری دەکەن
__2014_04_30_h17m44s31__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان رەتی کردەوە رێگری لە خەڵک کرابێت لە کەسنەزانەوە بێنە هەولێر و گوتیشی "لە هەولێر هەوڵی هەندێک شتی نایاسایی دەدرێت، ئێمە گومانمان لە هەندێک لایەنی سیاسی هەیە کە ساختەکاری دەکەن، سکاڵامان تۆمار کردووە و کۆمیسیۆنیش دیاری دەکات ئەو لایەنە کێیە".
عەلی حوسێن بە تەلەڤزیۆنی رووداوی راگەیاند "هیچ کەسێک بۆی نییە رێگری لە هاتنە ناو هەولێر بکات، تەنیا بەرێنمایی کۆمیسیۆن نەبێت، ئێمە ئاگادارنین رێگە لەکەس گیرابێت، ئەگەر شتیواش بووبێت ئێمە لەگەڵ ئەو جۆرە کارانەدا نین و دژی ئیرادەی خەڵكە و بۆ دواوەمان دەباتەوە".
لەبارەی رێگریکردن لە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، حەسیبە مستەفا، کە رێگەی نەدراوە بچێتە کۆیە دەنگ بدات، عەلی حوسێن گوتی "کارێکی نادروستە کە هاووڵاتییەک خەڵکی ئەو شارە بێت و کاندیدی ئەو شارە بێت، ئومێدەوارین هیچ پلانێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو نەبێت".
لەبارەی هەندێک سەرپێچیی یاسایی کە ئەنجام دراون، عەلی حوسێن گوتی: "لە هەولێریش هەوڵی هەندێک شتی نایاسایی دەدرێت، ئێمە گومانمان لە هەندێک لایەنی سیاسی هەیە کە ساختەکاری دەکەن، سکاڵامان تۆمارکردووە و کۆمیسیۆن دیاری دەکات کێیە ئەو لایەنە".




