سلێمانی.... ته‌نها به په‌نجه خستنه‌ناو مەرەکەبەوە ده‌نگ دراوە و لایه‌نێكی سیاسییش ناسنامه‌ی ساختەی دروست كردووه

هەولێر-KDP.info-بەرپرسێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سلێمانیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، لە سلێمانی پێشێلکاریی یاسایی هەیە و لە لایەنی دەستەڵاتی شاری سلێمانییەوە دەکرێت و هاوکات ناسنامەی ساختەیش بۆ دەنگدان دروست کراون.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارێزگای سلێمانیی پارتی دیموكراتی كوردستان، شێخ محه‌مه‌د شێخ حوسێن، بە کوردستان تی ڤیی ڕاگەیاندووە، له هه‌ندێك ناوه‌ندی ده‌نگدان له شاری سلێمانی پێشێلكاری له‌لایه‌ن لایه‌نی ده‌سته‌ڵاتداره‌وه له شاره‌كه كراوه.
شێخ محه‌مه‌د شێخ حوسێن، راشیگه‌یاند له هه‌ندێك ناوه‌ندی ده‌نگدان خه‌ڵك ته‌نها به په‌نجه خستنه‌ناو حوبره‌وه ده‌نگیان داوە و له‌لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسی له‌شاری سلێمانی ناسنامه‌ی ساخته دروست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ن.




