لە زاخۆ پرۆسەی دەنگدان بە ئارامی بەڕێوە دەچێت

زاخۆ _ تایبەت بە kdp.info/ سەرچاوەیەك لە بنكەی بەهاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، پرۆسەی دەنگدان زۆر بە ئارامی بەڕێوە دەچێت و تا سەعات یەکی دوانیوەڕۆ هیچ لایەنێكیش سكاڵای تۆمار نەكردووە. تا یەکی دوانیوەڕۆ رێژەی بەشداریكردنی دەنگدەران لە زاخۆ گەیشتووەتە نزیكەی 45%.
ئەو سەرچاوەیە بۆ kdp.infoگوتیشی: تاوەكو ئێستا پرۆسەی دەنگدان زۆر بە ئارامی بەڕێوە دەچێت و هیچ لایەنێكیش سكاڵای تۆمار نەكردووە.
سەرچاوەكە زیاتر گوتی: هاووڵاتیان زۆر بە گەرموگوڕییەوە بەشداری لە دەنگداندا دەكەن و تاوەكو ئێستاش رێژەی بەشداریكردن گەیشتووەتە نزیكەی 45%.
بڵند ئیبراهیم




