لە بەردەڕەش پرۆسەی دەنگدان بە هێمنی بەڕێوە دەچێت

بەردەڕەش - تایبەت بە kdp.info/ سەرچاوەیەك لە ئۆفیسی بەردەڕەشی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق گوتی، پرۆسەی دەنگدان بە هێمنی بەڕێوە دەچێت و تا نیوەڕۆیش رێژەی بەشداریكردنی دەنگدەران لە سنووری قەزای بەردەڕەش گەیشتووەتە زیاتر لە 40%.
ئەو سەرچاوەیە بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: پرۆسەی دەنگدانی گشتی زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت و تاوەكو ئێستاش هیچ گیروگرفتێك ڕووی نەداوە و هیچ ساختەكاری و پێشێلكارییەكیش ئەنجام نەدراوە.
سەرچاوەكە ئاماژەشی دا، تاوەكو ئێستا هاووڵاتیان زۆر بە گەرموگوڕییەوە بەشداری لە پرۆسەی دەنگداندا دەكەن كە گەیشتووەتە زیاتر لە 40%.
بڵند ئیبراهیم




