٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەولێر.. کۆمسیۆن 15تیمی گەڕۆکی پێک ھێناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئامێرێ ئەلیکترۆنی دەنگدان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ سەرچاوەیەک لە ئۆفیسی ھەولێرێ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئامێری ئەلیکترۆنی دەنگدان 15تیم پێکھاتوون، بۆئەوەی لەھەر شوێنێک کێشە دروست بێت چارەسەری بکەن.

ئەحمەد لە بەشی مەشق و راھێنان لە ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق، ئەیسەر یاسین بە kdp.info-ی راگەیاند: پرۆسەی دەنگدانی گشتی زۆر بە باشی بەرێوە دەچێت و ھیچ کێشەیەک رووینەداوە، تەنھا لە ھەندێک شوێن ئامێری ئەلیکترۆنی دەنگدان کێشەی دروست کردووە، بەڵام لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە چارەسەر کراون.

ئەیسەر یاسین ئەحمەد گوتیشی: پێشبینی دەکەین تاوەکو سەعات شەشی ئێوارە ھەموو ھاووڵاتیان دەنگی خۆیان بدەن، چونکە دوای ئەو ماوەیە ئامێرەکانی ئەلیکترۆنی دەنگدان کار ناکەن.

ئەحمەد روونیشی کردەوە، ھەر ھاووڵاتییەک ئامێری ئەلیکترۆنی دەنگدان پەنجەکانی نەخوێنێتەوە، ئاساییە و مافی نافەوتێت و دەتوانی بەبێ پەنجەمۆر دەنگی خۆی بدات.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار