٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەخموور- دووکەس کوژران و یەکێکی دیکەیش بریندار بوو

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-تایبەت بەKDP.info/ قایمقامی قەزای مەخموور گوتی، تیرۆریستان لە ناوچەی قەراج کەمینێکیان بۆ ھێزە ئەمنییەکانیان دانابوو، لە ئاکامدا ئاسایشێک و سەربازێکی سوپای عێراق کوژران و ئاسایشێکی دیکەش بریندار بوو.

قایمقامی قەزای مەخموور، ئیبراھیم شیخەڵا،بە kdp.infoراگەیاند: پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان زۆر بە باشی بەرێوە دەچێت و خەڵکی ئەو قەزایە زۆر بە گەرم وگوڕییەوە بەشداری لە دەنگدان دەکەن و تا ئێستاش ھیچ پێشێلکارییەک رووینەداوە و ھیچ لایەنێکیش سکاڵای تۆمار نەکردووە.

ئیبراھیم شێخەڵا گوتیشی: ئێمە سەرقاڵی پرۆسەی ھەڵبژارنەکان بووین ئاگادار کراینەوە کە لە ناوچەی قەراج کەمینێک بۆ ھێزە ئەمنییەکان دانراوە و دوای گەیشتین بۆ شوێنەکە دیار بوو کە لە ئەنجامی ئەو کەمینەیەی تیرۆریستان ئاسایشێک و سەربازێک کوژراون و ئاسایشێکی دیکەیش بریندار بووە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار