٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێمانی.. دەنگدان بە گشتی ئاسایی بەڕێوە دەچێت، بەڵام پێشێلکاریش هەن

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی- KDP.info-دەنگدان لە شاری سلێمانی بە شێوەیەكی گشتی ئاسایی بەڕێوە دەچێت، بەڵام لە ناو شار و دەرەوەیشی سەرپێچیگەلێک ڕوویان داوە.

پەیامنێرمان لە سلێمانی پێی ڕاگەیاندین، "لە قوتابخانەی (کوردستانی نوێ) لە سەیدسادق هێزێکی ئەمنی لە کاتی دەنگداندا گرفت بۆ هاووڵاتیان دروست دەکەن. هاوکات لە قوتابخانەی (دیلان) لە گەڕەکی ئابڵاخی شاری سلێمانی قەوارەیەکی سیاسی دەستوەردەداتە دەنگدانی هاووڵاتیانەوە و لە عەربەتیش بەهۆی تەقەکردنەوە بنکەیەکی دەنگدان داخر".

گوتیشی: "کارمەندانی ئاسایش بە هاوکاریی لایەنێکی سیاسی لە ناحیەی گاپیڵۆن دەچنە نێو بنکەی هەڵبژاردنەوە و بانگەشە بۆ لایەنێکی سیاسی دەکەن لە کاتێکدا وەهاب حەمەعەلی بەڕێوەبەری ئاسایشی سەیدسادق و پاسەوانەکانی لە بنکەیەکی دەنگداندا هێرش دەکەنە سەر هەڵمەت فەتاح کادیری لیژنەی ناوچەی سەیدسادقی پارتی دیموکراتی کوردستان".

هەروەها دەڵێت، "لە هەڵەبجەی تازە پێکدادان لەنێوان ئاسایش و پۆلیس دروست دەبێت و کاندیدانی گۆڕان و یەکێتی لەناو بنکەکاندا بانگەشە دەکەن و کارت دابەش دەکەن."

لەم پرۆسەی هەڵبژاردنانەدا لە سلێمانی 1.168.461 (یەك ملیۆن و سەدوشەست و هەشت هەزار و چوارسەدوشەست و یەك) كەس مافی دەنگدانی هەیە و 503 بنكەی دەنگدانی گشتی كراوەیە، ژمارەی كورسیی ئەم پارێزگایەش 18 نوێنەرە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران و 32 نوێنەریش بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیاری كراوە.

بۆ ڕووماڵی دەزگاكانی ڕاگەیاندنیش دوو بنكە دانراون و بەپێی زانیارییەکانیش لەو دوو بنكەیەدا نزیكەی 38%ـی خەڵك بەشدارییان كردووە.

 

مەریوان شەریف

 

هەواڵی پەیوەندیدار