لە کەرکووک، قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی كۆمیسیۆن ده‌نگی كورد ده‌فه‌وتێنێت

هەولێر-KDP.info- له گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كانی شاری كه‌ركووك ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به بنكه‌كانی ده‌نگدانیان داوه به ره‌نگی شین و ره‌نگی تر ده‌نووسێ و هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه ده‌فه‌وتین.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن هه‌ندرێن محه‌ممه‌د، له‌وباره‌یه‌وه به (باس‌نیوز)ی گوتووە: ره‌نگی قه‌ڵه‌می ده‌نگدان ده‌بێ قاوه‌یی بێ و هه‌ر ره‌نگێكی تر ئه‌و ده‌نگانه ده‌فه‌وتێنێت.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر به‌رپرسی بنكه‌كان به فه‌رمی رایانگه‌یاند به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی قه‌ڵه‌مه‌كه ناچار بوون ئه‌و قه‌ڵه‌مه به كار بێنن، ئه‌وا وه‌كوو ده‌نگ بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت ئه‌گینا ئه‌و ده‌نگانه ده‌فه‌وتێت.




