هه‌ندرێن محه‌ممه‌د: سبه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی به یه‌كه‌وه جیا ده‌كرێنه‌وه

هەولێر-KDP.info/ به‌رپرسی ئۆفێسی هه‌ولێرى كۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ندرێن محه‌ممه‌د ساڵح، بە KDP.info-ی رایگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی به یه‌كه‌وه جیا ده‌كرێنه‌وه.
به‌رپرسی ئۆفێسی هه‌ولێرى كۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هاوکات گوتی، ده‌نگده‌ر پێویسته بۆ كاتی ده‌نگدان كارتی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی پێ بێ كه بۆ یه‌كه‌م جاره كاری پێ ده‌كرێ، هەروەها پێویسته جگه له كارتی ئه‌لیكترۆنی پێویستە به‌ڵگه‌نامه‌یەکی فه‌رمیى عێراقیشی پێ بێت، جا هەریەکێک لە ناسنامه‌ی باری شارستانی، ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى، پاسپۆرتی عێراقی، ناسنامه‌ی خانه‌نشینی بێت.




