کۆمسیۆن: تەنیا گرفتێک هەبێت بابەتی ئەمنییە لە ناوچەکانی عێراق

هەولێر/ KDP.infoسەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان باس لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەکات و دەڵێت کە لە سەرانسەری عێراق یەک تەکنیک و شێواز بۆ دەنگدان پەیڕەو دەکرێت.
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سەربەست مستەفا، لە لێدوانێکدا بۆKDP.infoگوتی: "هیچ خروقاتێک لە شێوەی تەزویر لە بنکەکان ناکرێت، چونکە تەکنیکی هەڵبژاردن لەسەرانسەری عێراق وەک یەکە، بەتایبەتی لەسەر ناوی دەنگدەر لە قوتابخانەکان، وەستانی ئامێری ئەلیکترۆنی لە کاتی خۆی، چاودێریکردنی چاودێران لەسەر پرۆسەکە، تەنیا گرفتێک هەبێت لە پرۆسەی دەنگدان بابەتی ئەمنییە لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، چونکە لە هەندێک شوێن بنکە داخراوە بۆ ماوەیەکی کاتی".
گوتیشی: "لەسەرانسەری عێراق 21 ملیۆن و 500 هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، تائێستا پرۆسەکە بەڕێوە دەچێت و دڵنیاشین گرفت هەردەبێت لە نێوان لایەنەکان بێت یان باری ئەمنی بێت چونکە پرۆسەیەکی گرنگی بەرفراوانی لەو شێوە بێ گرفت نابێت".
دەربارەی تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن لایەنەکانەوە سەربەست مستەفا دەڵێت "دەبێت هەر خروقاتێک تۆمار دەکرێت بەڵگەی لەگەڵ بێت".




