٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەلەولا.. پێنج تەقینەوە روویان دا

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا- تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا گوتی، لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی دەنگدانەوە تا ئێستا پێنج تەقینەوە لە جەلەولا روویان داوە.

 بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا، کامەران محەممەد، بە kdp.inf-ی راگەیاند: سەعات حەوتی بەیانی پرۆسەی دەنگدان دەستی پێکردووە و تا ئێستا پێنج تەقینەوە روویداوە، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زەرەرێکی گیانی نەبووە.

کامەران محەممەد گوتیشی: پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زۆر بە خاوی بەرێوە دەچێت و لەبەر نالەبای رەوشی ئەمنی، ھاووڵاتیان ناتوانن بە شێوەیەکی بەرچاو بەشداری لەو پرۆسەیەدا بکەن.

ناوبراو ئاماژەی دا، لە دوێنێ شەوەوە ھاتوچۆ قەدەغە کراوە و رێگا نادرێت ھیچ ئۆتۆمبێلێک ھاتوچۆ بکات، تاوەکو پرۆسەی دەنگدان کۆتایی پێدێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار