نێچیرڤان بارزانی: هه‌ڵبژارنه‌كان نه‌خشه‌ى سیاسیى عێراق ده‌گۆڕن

هەولێر-KDP.info- سەعات شه‌ش و په‌نجا ده‌قیقه‌ى سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ى نیسانى 2014، ده ده‌قیقه به‌ر له واده‌ى ده‌سپێكردنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، گه‌یشته قوتابخانه‌ی لاوانی بنه‌ڕه‌تی له گه‌ڕه‌كی كورانى عه‌ینكاوه له هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى سەعات 7-ى به‌یانى له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌نگ بدات.
دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان زۆر گرینگه و داوای له هاووڵاتیان كرد به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان بچن و نوێنه‌رانیان هه‌ڵبژێرن و گوتی:
"ئه‌مڕۆش ئێمه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی له عیراقدا هاتووینه‌ته ئه‌م بنكه‌یه بۆ ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق. ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگن و هیوادارم پرۆسه‌كه له هه‌موو عیراقدا به شێوه‌یه‌كی هێمنانه به‌ڕێوه بچێت و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌توانن به‌شدار بن، بچن بۆ سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان و مافی دیموكراسیی خۆیان به كار بهێنن و ئه‌و خه‌ڵكانه هه‌ڵبژێرن بۆ په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، هیوادارم پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی هێمنانه به ڕێوه بچێت. بێگومان ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بێته سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ كۆی پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌موو عیراق و هه‌رێمی كوردستان."
سه‌رۆكوه‌زیران خۆشحاڵیی خۆی به ده‌ركه‌وتنی سه‌رۆك تاڵه‌بانی نیشان دا و گوتی: ئێمه چ وه‌كوو كه‌س، چ وه‌كوو حكوومه‌ت به ده‌ركه‌وتنی جه‌نابی مام جه‌لال زۆر خۆشحاڵ بووین و پێم وایه هه‌موو خه‌ڵكی عیراق به گشتی به‌وه خۆشحاڵ بوون كه له شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن بینیمان جه‌نابی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌نگ ده‌دات. بێگومان ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه به‌ڕێزیان لێره نه‌بوون بۆشاییه‌كی له عیراق و هه‌م له كوردستان به جێ هێشتووه و خۆشحاڵ بووین كه بینیمان ده‌نگ ده‌دات و هیوادارین به ته‌ندروستیه‌كی باش بگه‌ڕێته‌وه عیراق و هه‌رێمی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌ته‌وه ڕایگه‌یاند ڕۆژی یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مان داده‌نیشێت و گوتی: "ئه‌م پرۆسه‌یه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه به كرده‌یی هه‌نگاوهی یه‌كه‌می ده‌ست پێ كردووه و هیوادارین له ماوه‌یه‌كی كورتدا به فه‌رمی كابینه پێك بێنین و تا ئێستا هیچ لایه‌نێك وه‌زیری خۆی ده‌ستنیشان نه‌كردووه."
نێچیرڤان بارزانی نه‌یشارده‌وه دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌خشه‌ی سیاسیی عێراق به گشتی ده‌گۆڕدرێت و گوتی: "بێگومان ئێمه له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆسه سیاسییه‌ی ئێستا له عیراقدا هه‌یه هه‌نگاو ده‌نێین و ئێستا زۆر زووه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین و تا هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌بێت ناتوانین بڵێین چ ده‌بێ."
له باره‌ی نه‌بوونی یه‌كلیستیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانیش له پرۆسه‌ی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردندا نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ئه‌م پرۆسه‌یه دیموكراسییه و لایه‌نه‌كان به‌م شێوه‌یه بڕیاریان داوه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و له‌وانه‌شه له هه‌ندێك شوێن ده‌نگ بفه‌وتێن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی پرۆسه‌كه دیموكراسییه و ئه‌وانه‌ی كه ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن و مافی ده‌نگدانیان هه‌یه هیوادارم له هه‌ر شوێنێك بن مافی خۆیان به كار بهێنن و به‌ره‌و سه‌ندووقی ده‌نگدان بچن."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت له عێراق له دوای هه‌ڵبژاردن سه‌خت ده‌بێت و گوتی: "كه لای ئێمه پێكهێنانی حكوومه‌ت ئه‌وه‌نده سه‌خت بێت، لای ئه‌وان هه‌ر زۆر زۆر سه‌ختتر ده‌بێت."




