هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکان بە ژمارە

هەولێر-KDP.info- ئه‌مرۆ به‌یانى 30-4-2014 رۆژى چوارشه‌ممه له 18 پارێزگای عێراق و هه‌رێمی كوردستان پڕۆسه‌ی ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێ و سەعات حه‌وتى به‌یانى ده‌ست پێ کرد. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌ر هاووڵاتییه‌كی عێراقی كه ته‌مه‌نی گه‌یشتووەته 18 ساڵ و ناوی له تۆماری ده‌نگده‌ران و هه‌ڵگری كارتی ئه‌لیكترۆنی بێت، مافی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه.
ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له خولی سێیه‌میدا 328 كورسییه، تێیدا 320 كورسی به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووان بۆ پارێزگاكانه، هه‌شت كورسییش كه‌مینه‌كانی عێراقه.
كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان سەعات حه‌وتی به‌یانی تا شه‌شی ئێواری بۆ دەنگدان دەستنیشان کردووە و لەو ماوەیەدا ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هاوكات هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش به رووی ده‌نگده‌راندا ده‌كرێنه‌وه.
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به گوێره‌ى داتاكانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن 21 ملیۆن و 600 هه‌زار هاووڵاتی عێراقی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه. هه‌ر به گوێره‌ى داتاكانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن زیاتر له نۆ هه‌زار و 39 كاندید له چوارچێوه‌ی 277 قه‌واره‌ی سیاسی‌دا كێبڕكێی بۆ به‌ده‌ستهێنانی 328 كورسی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن.
له به‌غدای پایته‌ختیش زۆرترین ژماره‌ی كورسی هه‌یه كه 71 كورسییه، شاری سه‌ماوه‌ش كه‌مترین ژماره‌ی كورسی هه‌یه كه حه‌وت كورسییه. هه‌روه‌ك كۆمسیۆن هێماى بۆ كردووه، كه‌سانی رێگه‌پێدراو بۆ چوونه ژووره‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بریتین له ده‌نگده‌ران، فه‌رمانبه‌رانی ده‌نگدان، فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌ندامانی رێگه‌پێدراو له تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پاسه‌وان و وه‌رگێڕه‌كانیان، بریكاری قه‌واره سیاسییه‌كان، چاودێرانی متمانه‌پێكراوی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه باجیان بۆ كراوه.
هاوكات ده‌نگده‌ریش پێویسته بۆ رۆژی ده‌نگدان كارتی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی پێ بێ، كه بۆ یه‌كه‌م جاره كاری پێ ده‌كرێ، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ناسنامه‌ی عێراقى وه‌ك ناسنامه‌ى باری شارستانی، پاسپۆرتی عێراقی، ناسنامه‌ی خانه‌نشینی، یان ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقى، هه‌روه‌ك پێویسته له كاتى ده‌نگدان، ده‌نگده‌ر به قه‌ڵه‌مى تایبه‌ت كه له لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه دیارى كراوه ده‌نگ بدات.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش دوو ملیۆن و 785 هه‌زار و 223 كه‌س مافی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمیان هه‌یه، تێیدا 713 كاندیدی قه‌واره سیاسییه‌كان كێبڕكێی بۆ به‌ده‌ستهێنانی 100 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كه‌ن.
له پارێزگای سلێمانی ملیۆنێك و 168 هه‌زار و 461 كه‌س مافی به‌شداریكردنی ده‌نگدانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی 18 نوێنه‌ر له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و 32 نوێنه‌ر بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌یه.
ژماره‌ی قه‌واره به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له پارێزگای سلێمانی بریتییه له حه‌وت قه‌واره‌ی سیاسی، هه‌روه‌ها ژماره‌ی قه‌واره به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده قه‌واره‌یه.
له سنووری پارێزگای سلێمانی، ژماره‌ی پاڵێوراوان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق 155 كاندیده ، بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانیش بریتین له 318 كاندید.
هاوكات له پارێزگای هه‌ولێریش 975 هه‌زار و 326 كه‌س مافی به‌شداریكردنی ده‌نگدانیان هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی 15 نوێنه‌ر و كۆتایه‌كی پێكهاته‌ی مه‌سیحی بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و 30 نوێنه‌ر له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌یان هه‌یه.
ژماره‌ی قه‌واره به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له پارێزگای هه‌ولێر بریتییه له 18 قه‌واره‌ی سیاسی، هه‌روه‌ها ژماره‌ی قه‌واره به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر 16 قه‌واره‌یه.
هه‌ر له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، ژماره‌ی پاڵێوراوان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق 140 كاندیده، بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێریش بریتین له 241 كاندید، هه‌یه. هه‌روه‌ك له پارێزگای دهۆكیش 641 هه‌زار و 436 كه‌س مافی به‌شداریكردنی ده‌نگدانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی 12 نوێنه‌ر و نوێنه‌رێكی كۆتا له پێكهاته‌ی مه‌سیحی بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و 28 نوێنه‌ر بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌یان هه‌یه.
ژماره‌ی قه‌واره به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له پارێزگای دهۆك بریتییه له 16 قه‌واره‌ی سیاسی،هه‌روه‌ها ژماره‌ی قه‌واره به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك 11 قه‌واره‌یه. هه‌ر له سنووری پارێزگای دهۆك، ژماره‌ی پاڵێوراوان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق 89 كاندیده و هاوكات بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆكیش بریتین له 159 كاندید هه‌یه.
له لایه‌كى دیكه‌وه كۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند كه ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی به یه‌كه‌وه جیا ده‌كرێنه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرای كردووه كه ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی به یه‌كه‌وه جیا ده‌كرێنه‌وه، هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ماڵپه‌ری ئه‌لیكترۆنی و لاپه‌ره‌كانی فه‌یسبووك له‌سه‌ر ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌تیان له رۆژی 28ى چوار بۆ هه‌ندێك له قه‌واره سیاسییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه، كۆمیسیۆن ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه هیچ پرۆسه‌یه‌كی ژماردن و جیاكردنه‌وه بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت ئه‌نجام نه‌دراوه، ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی گشتیدا ئه‌نجام ده‌درێ.




