پرۆسەی دەنگدانی لە ھەولێر بێ کێشە بەرێوە دەچێت

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر گوتی، تا ئێستا پرۆسەی دەنگدانی گشتی بە شێوەیەکی ئارام بەرێوە دەچێت و ھیچ کێشەیەک رووینەداوە.
بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر، راید کاروان عەبدولکەریم، بە Kdp.infoرایگەیاند: پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی زۆر ھێمن و ئارام بەرێوە دەچێت وھیچ کێشەیەک رووینەداوە.
راید کاروان عەبدولکەریم گوتیشی: ھاتوچۆی ھاووڵاتیان بە ئۆتۆمبێلەکانیان زۆر ئاساییە و دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ بەشداری لە دەنگدان بە کار بێنن.
بڵند ئیبراھیم




