٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.... خۆکوژێك لەناو بنکەیەکی دەنگداندا خۆی تەقاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-تایبەت بەKDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕایگەیاند، کەسێکی خۆکوژ لەناو بنکەیەکی دەنگداندا لە شاری مووسڵ خۆی تەقاندەوە، لە ئاکامدا کەسێک کوژرا و دووانی دیکەیش بریندار بوون. گوتیشی کورد لە مووسڵ بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕوو لە سندووقەکانی دەنگدان دەکەن.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بەkdp.info-ی راگەیاند: لە سەعات حەوتی بەیانی پرۆسەی دەنگدانی گشتی دەستی پێ کردووە و تائێستایش تەقینەوەیەک لە گەڕەکی زەھرا لە بنکەی بەواسل روویداوە، لە ئاکامدا ھاووڵاتییەک گیانی لە دەست دا و دووی دیکەیش بریندار بوون.

سەعید مەموزینی گوتیشی: ھاووڵاتیان بە شێوەیەکی زۆر باش بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن، بەڵام لە ناوچە کوردییەکان بە رێژەیەکی زۆر بەرچاو ڕوو لە دەنگدان دەکەن.

ئەو بەرپرسەی پارتی دیموکراتی کوردستان راشیگەیاند: چاوەڕوان دەکرێت لەم ھەڵبژاردنە کاندیدانی پارتی دیموراتی کوردستان یەک لە سێی دەنگەکانی پارێزگای مووسڵ بە دەست بێنن.

جێی باسە، ئەمڕۆ پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە بەشداریی یەک ملیۆن و975ھەزار ھاووڵاتی دەست پێ کرد.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار