کوردستانیسەرۆک بارزانی دەنگی دا
سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە پیرمام دەنگی دا.
ئەمڕۆ لە سەرتاسەری عێراق پرۆسەی دەنگدان پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هاوکات ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەیەک کاتدا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
بنکەکانی دەنگدان لە سەعات 7-ی بەیانییەوە بە ڕووی هاووڵاتیاندا کراوەتەوە و وەهایش بڕیارە تا سەعات 6-ی ئێوارە پرۆسەکە بەردەوام بێت.