كۆمیسیۆن: هیچ پرۆسه‌یه‌كی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ئه‌نجام نه‌دراوه
__2014_04_29_h23m18s38__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- كۆمیسیۆن بەیاننامەیەك بڵاو دەكاتەوە و جەخت ده‌كاته‌وه كه هیچ پرۆسه‌یه‌كی ژماردن و جیاكردنه‌وه بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت ئه‌نجام نه‌دراوه و ئه‌نجامه‌كان راست نین و ناكرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پشتیان پێ ببه‌سترێت.
لە به‌یاننامه‌یه‌كدا كە دانەیەکی بۆKDP.infoنێردراوە ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران دەڵێت: "هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ماڵپه‌ری ئه‌لیكترۆنی و لاپه‌ره‌كانی فه‌یسبووك له‌سه‌ر ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌تیان له رۆژی (28/4) بۆ هه‌ندێك له قه‌واره سیاسییه‌كان بڵاو كرده‌وه، كۆمیسیۆن ته‌ئكید ئه‌كاته‌وه كه هیچ پرۆسه‌یه‌كی ژماردن و جیاكردنه‌وه بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت ئه‌نجام نه‌دراوه، ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی گشتیدا ئه‌نجام ده‌درێت."
هاوکات ڕایدەگەیەنێت کە "ته‌نها ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران به‌رپرسه له راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان پاڵپشت به یاسای كۆمیسیۆن ژماره (11)ی ساڵی (2007)ی هه‌مواركراو."
بەیاننامەکە جارێکی دی جەخت دەکاتەوە "ئه‌نجامه‌كان راست نین و ناكرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پشتیان پێ ببه‌سترێت، ته‌نها ئه‌و ئه‌نجامانه راستن كه له ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانه‌وه له دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی هەڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نرێن."




