پەرلەلەمانتارێک:لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆداھیچ پێشێلکاریێکی ناقانوونی ڕووی نەدا

ھەولێر- KDP.info/ پەرلەمانتارێکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ئەوەی ئەمڕۆ ھەندێک لایەن لەناو کۆبوونەوەی پەرلەماندا کردیان بەشێک بوو لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان و، ھیچ پێشێلکاریێکی ناقانوونی ڕووی نەداوە.
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، د.فرست سۆفی، بە kdp.info-ی راگەیاند: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بەپێی پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمان و بەشێوەیەکی زۆر دیموکراسیانە بەرێوە چوو وھیچ پێشێلکردنێکی نەیاسایی رووی نەدا.
د.فرست سۆفی گوتیشی: ئەوەی ئەمڕۆ لەناو پەرلەمانی کوردستان ھەندێک لایەن ئەنجامیان دا بەشێک بوو لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان و زۆر ئاساییە کە کۆبوونەوەکە رۆژێک پێش ھەلبژاردنەکان ئەنجام درا.
سۆفی گوتیشی، "ھیوادارین دوای ھەڵبژاردنەکان ئەوکەشەی ھەلبژاردنەکان ئەو لایەنانەش بەر بدات و بەشداری لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن."
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆ بووەوە و تێیدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژێردرا، بەڵام ھەندێک لایەن باسیان لەوە دەکرد لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پێشێلکردنی یاسایی ھەبووە و بە جۆرێک لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان وەسفیان کرد.
بڵند ئیبراھیم




