سەرۆکایەتیی پەرلەمان، بۆ دانیشتنی یەکشەممە، پەرلەمانتاران بانگهێشت دەکات

هەولێڕ-KDP.info- پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا یەکشەممە یەکەم کۆبوونەوەی یاسایی لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان ساز بدات.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی پشتبەستوو بە بڕگە یەکی ماددە 5 و بڕگە دوو لە ماددەی 17-ی پێڕۆی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، کە واژۆی سەرۆکی پەرلەمان، یووسف محەممەدی بەسەرەوەیە، داوا لە کۆی ئەندامانی پەرلەمان دەکات، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممە کە یەکەم دانیشتنی ئاسایی خولی چوارەمی هەڵبژاردنەکانە، ئامادە بن.
لەمبارەیەوە راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، زاگرۆس ئەحمەد كەمال، رایگەیاند لەسەر داوای سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەعات 12-ی نیوەرۆی یەكشەممە 4/5/2014، پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەكات و كارنامەی دانیشتنەكەش بریتی دەبێت لە ناونانی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ پێكهێنانی لیژنە بەردەوامەكانی پەرلەمانی كوردستان بە تایبەت لیژنەی یاسایی.




