پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ:ھەندێک لایەن کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن بە کار ھێنا

ھەولێر-تایبەت بە KDP.info- پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان زۆر یاسایی بووە، بەڵام ھەندێک لایەن بۆ موزایەدەی سیاسی و بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان بە کاریان ھێنا.
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی سۆران عومەر لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی زۆر یاسایی بەرێوە چوو، بەڵام ھەندێک لایەن بۆ موزایەدەی سیاسی و بانگەشی ھەڵبژاردن بە کاریان ھێنا، بۆیە دەنگیان بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان نەدا."
سۆران عومەر گوتیشی: "ئێمە وەکو فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی پۆستی سکرتێری پەرلەمانمان وەرگرت، بۆ ئەوەی زیاتر کۆبوونەوە دوا نەخرێت و، وەرگرتنی ئەم پۆستەش کاتییە تاوەکو لایەنەکان دەگەنە رێککەوتن."
بڵند ئیبراھیم




