كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان: رێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگدانی تایبه‌ت 91% بووه

هەولێر-KDP.info- كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕایگەیاند کە رێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگدانی تایبه‌ت 91% بووه و له ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ی عیراقیش 100 هه‌زار و 972 كه‌س به‌شدارییان كردووه
پاش ته‌واوبوونی ده‌نگدانی تایبه‌ت، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران و میقداد شه‌ریف سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن و گاتع زه‌وبه‌عی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرا كرا كه له‌سه‌رجه‌م پارێزگه‌كانی عیراق له سه‌دا 91 له ده‌نگی تایبه‌ت ده‌نگ دراوه‌و ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره له عیراق له ده‌نگی تایبه‌ت به‌م شێوه‌یه ده‌نگ بدرێت.
سه‌باره‌ت به ده‌نگدان له ده‌ره‌وه‌ی عیراقیش راگه‌یه‌نرا كه له ماوه‌ی دوو رۆژدا 100 هه‌زارو 972 كه‌س ده‌نگیان داوه.




