به‌غدا كه‌تیبه‌یه‌كی تۆپهاوێژ و 8 هه‌لیكۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ری ره‌وانه ناوچه‌ی زووماركردوه

سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند به مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌و هێزه‌ی سوپای عێراق كه له ناوچه‌ی زوومارن به‌غدا كه‌تیبه‌یه‌كی تۆپهاوێژ و 8 هه‌لیكۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ری ره‌وانه كردوه.
لیوا "عێزه‌دین سه‌عدۆ" فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 414 ی پیاده‌ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لێدوانێكدا بۆ سایتی رووداو باسی له‌وه‌كردوه كه‌تیبه‌یه‌كی تۆپهاوێژ كه زیاتر له 15 تۆپی 150 میلیمیان له‌گه‌ڵه بۆ پشتگیری كردنی ئه‌و هێزانه‌ی سوپای عێراق كه پێشتر ره‌وانه كرابوون، له ناوچه‌ی كه‌سكی نه‌ینه‌وا جێگیر كراون.
وتیشی جیا له‌وه سوپای عێراق 8 هه‌لیكۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ری هێناوه‌ته ناوچه‌كه كه چواریان له ناوچه‌ی ته‌له‌عفه‌ر داناوه و چواره‌كه‌ی تریشیان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌د له نێوان شاری قائیم و ره‌بیعه‌ی له سنوری سوریا داناوه و ئه‌و هه‌لیكۆپته‌رانه راجیمه و دۆشكایان له‌گه‌ڵه.
شایانی باسه به‌ره‌به‌یانی رۆژی 27 ی ته‌موز هه‌ردوو لیوای 37 و 38 ی فیرقه‌ی 10 ی سوپای عێراق له ژێرناوی پاراستنی سنوری عێراق له‌گه‌ڵ سوریا له شاری ناسریه‌وه جوڵه‌یان پێكرا بۆ پردی سحێلا له ناوچه‌ی زوممار كه ده‌كه‌وێته 30 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای زاخۆ و به پێی ده‌ستوری عێراقی ناوچه‌یه‌كی ناكۆكی له‌سه‌ره و زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌شی كوردن.




