توركیا هێزێكی گه‌وره‌ی تانك و زرێپۆشی له‌سنوری سوریا جێگیركرد

به‌پێی هه‌والێكی ئاژانسی "الجمل سورى" سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ سوپای توركیا هێزێكی گه‌وره‌ی وشكانی له سنوری خاكی سوریا جێگیركردووه و تائیستاش قافله‌ی هاتنی ئه‌و سوپایه به‌رده‌وامی هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵی ئه‌و ئاژانسه كه پشتی به هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئه‌نه‌دۆڵی توركی به‌ستووه، ئامانج له هاتنی ئه‌و سوپایه بۆ سنوری سوریا ئه‌وه‌یه كه ریگه‌له به‌زاندنی سنوری توركیا بگیرێت له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه و هه‌ر گروپێکه‌وه که بیانه‌وێ دزه بکه‌نه ناو خاکی تورکیا .
ئه‌وهیزه‌ش به چه‌كی قورس و فرۆكه‌ی جه‌نگی و تانكی زرێپۆشه‌وه پیاده‌ده‌كرێت، ده‌سه‌ڵاتدارانى سوریاش هیچ لێدوانێكی فه‌رمیان له‌و باره‌وه نه‌داوه.




