٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد خۆشناو: سەرۆکی پەرلەمان بۆ گۆڕان و جێگرەکەی بۆ پارتی یەکلا بوونەوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر-/ KDP.infoئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان بە مەبەستی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت. گوتیشی کە جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ پارتی یەکلا کراوەتەوە.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ئومێد خۆشناو بۆKDP.info  گوتی: "بەرنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تەواوکارییە، لەو بڕگەیەی 6/11 بەجێمان هێشتووە، بۆ ئەوەی دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرێت، چونکە پێشووتر فراکسیۆنەکان ڕێککەوتن بۆ ئەوەی کاتی زیاترمان بدرێتێ لەسەر پێکهێنانی حکوومەتێکی کۆدەنگ و بنکەفراوان."

گوتیشی: "ئەمڕۆ ئەو کۆبوونەوە تەواو دەبێت و سەرۆکی پەرلەمان بۆ گۆڕان و جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان یەکلا بووەتەوە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت، لەبەر ئەوەی یەکێتی موماتەڵەی زۆری کرد بەهۆی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، لە کاتێکدا ئێمە جێگری سەرۆکی پەرلەمانمان بۆ ئەوان دانابوو، بەڵام ئێستا ئەو پۆستە وەک ئیستیحقاقێکی هەڵبژاردن بۆ ئێمەیە و بەڵام ئەگەر پێشتر وەڵامیان بدایەتەوە ئەوا چانسی وەرگرتنیان هەبوو، بەڵام تازە بۆ بۆ پارتی یەکلا بووەتەوە."

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کە تەواکاری یەکەم کۆبوونەوەیە، وەها بڕیارە سەرۆک کە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان یەکلا بووەتەوە و جێگر و سکرتێری پەرلەمان هەڵبژێردرێن. هەروەها زانیارییەکان ئاماژە دەدەن کە سکرتێری پەرلەمان بە شێوەی کاتی بۆ کۆمەڵی ئیسلامی دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار