شه‌ڕ و پێکدادان له سوریا دوو رۆژنامه‌نووسی دیکه‌ی کرده قوربانی

له‌ئه‌نجامی شه‌روپێكدادانی نێوان سوپای سوریا و شۆرشگێرانی ئه‌و وڵاته چه‌ند كارمه‌ند و په‌یامنێرێكی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بریندار بوون و په‌یامنێرێكی كه‌نالێ عه‌ره‌بیه‌ش گیانی له‌ده‌ست دا.
رۆژنامه‌ی "ئه‌نه‌دۆڵ"ی توركی له‌ژماره‌ی ئه‌مرۆی خۆیدا بڵاوی كردۆته‌وه كه له میانه‌ی شه‌رو پێكدادانی نێوان سوپای سوریا و شۆرشگێرانی ئه‌و وڵاته په‌یامنێری كه‌ناڵی "الجزیره" عمر خشرم و سێ له هاوكاره‌كانی له‌ناوشاری حه‌له‌ب بریندار بوون.
له شاری درعاش "عمار ئه‌بازید" ی په‌یامنێری كه‌نالی عه‌ره‌بیه به‌هۆی شه‌رو پێكدادانی نێوان شۆرشگێران و سوپای سوریاوه کوژراوه.




